سیروان پەرویزی، بلۆگەرێکی تەنزئامێزی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک.:

سیروان پەرویزی، بلۆگەرێکی تەنزئامێز و کەسایەتییەکی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە سیروان پەرویزی پێشتر بە هۆی پۆستی ڕەخنەگرانە و گاڵتەجاڕانە سەبارەت بە پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە جوگرافیای ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو.

ف.ن

The post سیروان پەرویزی، بلۆگەرێکی تەنزئامێزی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.