نەغەدە؛ ئازادکردنی کاتی فەرهاد کەریمی بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێ شەممە ٢١ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، فەرهاد کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە، بە دانانی بارمتە ، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ڕژیمی ئێران لەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ٣ گەلاوێژی ئەمساڵدا بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئەمنی شاری ورمێ، بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ف.ن

The post نەغەدە؛ ئازادکردنی کاتی فەرهاد کەریمی بە دانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.