بانە؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەحمان ڕەسووڵزادە، خێزاندار و خەڵکی شاری بانە لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانج و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد.

جێی سەرنجە کە هێزە سنوورییەکان بە چەکی قورسی دۆشکا تەقەیان لە هاوڵاتیان کردووە و کوشتنی ئەم هاوڵاتییە بەم جۆرە چەکە بووە.

شیاوی باسە، تەرمی ڕەحمان ڕەسووڵزادە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕاگوازراوە.

ق.ش

The post بانە؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.