مەریوان؛ ڕاگواستنی چالاکی ژینگەپارێزی خەساربەرکەوتووی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، بۆ یەکەی چاودێری تایبەتی سنە

ک.م.م.ک:

ڕێبین گۆرانی، هاوڵاتی خەڵکی گوندی ساوا سەربە شاری مەریوان و لە چالاکانی ژینگەپارێز، لەڕەوتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییانەی دارستانەکانی گوندی هەنجیران تووشی کێشەی قورسی هەناسەکێشان بوو.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاوڵاتییە گەنجە بەبۆنەی تێکچوونی دۆخی و خەواندنی پاش چەندد ڕۆژ بۆ ناوەندی دەرمانی مەریوان، بۆ یەکەی چاودێری تایبەت(ICU)ی نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە لە ماوەی ساڵانی دوایی کەوتنەوەی ئاگری شیمانەلێکراو و بە ئەنقەست لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان دەیان جار گیانی ژینگەپارێزان و خەڵکی خۆجێی گرتووە و کۆمەڵێکی زۆر لەڕەوتی کۆنتڕۆڵی ئەم ئاگرکەوتنەوانە تووشی خەساری قورس بوون.

ق.ش

The post مەریوان؛ ڕاگواستنی چالاکی ژینگەپارێزی خەساربەرکەوتووی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان، بۆ یەکەی چاودێری تایبەتی سنە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.