زیادبوونی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی لە بەندیخانەی قەزڵحسار لە شاری کەرەج لەسێدارە دراون

ک.م.م.ک.:

بە ناساندنی فەرامەرز شەهبازی، هاووڵاتییەکی دیکەی لە سێدارە دراوو لە بەندیخانەی قەزڵحسار، لە شاری کەرەج، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی خەڵکی هەرسین کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی لەم بەندیخانەدا بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون، گەیشتووەتە سێ هاووڵاتی.

پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی لەسێدارەدانی حسێن بیابانی و مەشاڵا نیکوفاڵ دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی هەرسین بڵاوکردبووەوە.

ف.ن

The post زیادبوونی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی لە بەندیخانەی قەزڵحسار لە شاری کەرەج لەسێدارە دراون appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.