سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوار ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە دوابەدوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ناڕەزایی دەربڕین لەلایەن کۆمیتەی پشتیوانی لە مامۆستایان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی فەراجا و لێپرسینەوە و هەڕەشەیان لێکرا.

ئەم چالاکانە پێشووتریش ڕووبەڕووی حوکمی قورسی وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری ببوونەوە.
بانفهێشتی ئەم دواییەی ئەوان پاش ئەوە بوو کە کۆمیتەی جڤاکی پشتیوانی لە مامۆستایان بانگەوازێکی بۆ بەڕێوەبردنی کەژەوانی ناڕەزایی دەربڕین بڵاو کردەوە.

ئەو ڕێپێوانە ڕۆژی هەینی لە سنە بەڕێوەچوو و ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان، چالاکانی مەدەنی و گرووپگەلی کەژەوانی تێدا بەشدار بوون. بەشداربووان لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینە، وێڕای پشتیوانی لە مامۆستایان، دژایەتی خۆیان بەرانبەر بە حوکمگەلی نادادوەرانو دژی چالاکانی پیشەیی ڕاگەیاند.

ق.ش

The post سنە؛ بانگهێشت و لێپرسینەوەی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.