کەرەج ؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی دوو هاوڵاتی لە بەندیخانەی قزڵحسار کەرەج

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێ شەممە ١١ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی دوو هاوڵاتی لە بەندیخانەی قزڵحسار لە شاری کەرەج جێبەجێ کرا.ناسنامەی ئەم هاوڵاتییانە بریتین لە ( سەجاد سادقی ) خەڵکی کۆهدەشت و ( هومەن گەراوەند ) خەڵکی سەرتەرهان سەر بە ناوچەی کۆهدەشت.

ئەم دوو هاوڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندی بوون بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر بە سێدارە سزا درا بوون.

ف.ن

The post کەرەج ؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی دوو هاوڵاتی لە بەندیخانەی قزڵحسار کەرەج appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.