نەغەدە؛ مەحکووم کردنی فەرهاد کەریمی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

فەرهاد کەریمی هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بەپێی ئەو حوکمەی لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بۆی دەرکراوە، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەری دەکەن و دواتر لە دادگای سزاکان بەتۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران مەحاکمە کرا.

ق.ش

The post نەغەدە؛ مەحکووم کردنی فەرهاد کەریمی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە