سەرپێڵی زەهاو؛ ئاریەن سەلیمی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک:

بە حوکمی لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئێران لە ناوچەی قەسری شیرین، ئاریەن ڕۆستەمی هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە تۆمەتی “هاوکاری و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی ڕێژیم” بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بووە، کە دوای گەڕانەوەی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

E.Sh

The post سەرپێڵی زەهاو؛ ئاریەن سەلیمی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.