بۆکان؛ زیندانی سیاسی بەفرین مەعروفی دوای تەواوبوونی حوکمەکەی ئازاد کرا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥ کوردی، بەفرین مەعروفی، هاووڵاتی و زیندانی سیاسی خەڵکی بوکان، دوای تەواوکردنی حوکمەکەی، لەم شارەدا لە زیندان ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئێران لە شاری بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران” بە چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرابوو. نزیکەی سێ مانگ و نیو لەم سزایەی بەسەر بردووە، بە ماوەی دەستبەسەرکردنی پێشوویشەوە.

E.Sh

ک.م.م.ک:

The post بۆکان؛ زیندانی سیاسی بەفرین مەعروفی دوای تەواوبوونی حوکمەکەی ئازاد کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە