دەسبەسەری مەهدی ڕەمەزانی هاوڵاتی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە مەهدی ڕەمەزانی هاوڵاتی خەڵکی قوروەـیان پاش لێدان لە یەکێک لە ڕێڕەوانی ئەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە کە لە وەرزشوانانی بواری لەشجوانی نارسراوە، چەندد ڕۆژ پێشیش پاش بانگهێشتی لە ڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرابوو.

ق.ش

The post دەسبەسەری مەهدی ڕەمەزانی هاوڵاتی خەڵکی قوروە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە