41
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی kmmk، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو منداڵ بەناوەکانی هەوراز زەمانی و بەهرووز ڕەشیدی لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات لە سنە ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کامێران هێرشیان کردەسەر ماڵی ئەم دوو منداڵە و پاش سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ ئەم دوو منداڵە و بنەماڵەکانیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ گرتووخانە ڕاگوازراون.
شیاوی باسە کە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە جۆری تۆمەتەکان بەردەست نییە و هۆکاری دەسبەسەری ئەم دوو منداڵە ناڕوونە.
ق.ش
The post دەسبەسەری دوو منداڵی خەڵکی کامێران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.