ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، گەنجێکی کوردی خەڵکی سەقز کە لە ساڵی پارەوە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە زیندانی نەغەدە ڕاگیراوە، هەر لە زینداندا لەلایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگهێشت و پاشان بەقورسی لێدانی بەردەکەوێت بەچەشنێکە ئاسەواری ڕەشبوونەوە بەسەرو چاویەوە دیار بووە و لەکاتێکدا ناوبراە تووشبووی تۆمۆری مێشکە و تا ئێستەیش لە دەرمان و چارەسەری بێبەری کراوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سەرەڕای ناجێگیربوونی باری جەستەیی ئەم زیندانییە سیاسییە و پێویستی بەچارەسەری لە دەرەوەی زیندان، دادستێن عەلی تالبی و بەرپرسی جێبەجێکردنی حوکمەکانی شاری نەغەدە ڕێگری دەکەن بۆ چوونەوە دەرەوەی و پشووی چارەسەرکردن.
شیاوی باسە سۆران ڕەحیمی پێشووتریش بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی بە دە ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو و تەنیا ساڵێک پاش ئازادی جارێکیتر دەسبەسەر و زیندانی کرایەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە باوکی ئەم زیندانییە سیاسییە حەیدەر ڕەحیمی پێشووتر بەتۆمەتی هاوشێوە لەلایەن حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.
ق.ش
The post مەترسی لەسەر گیانی سۆران ڕەحیمی زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی نەغەدە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.