ک.م.م.ک:
بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان گەیشتوون، نیوەی شەوی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی زانا مەنسووری، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵانی خەڵکی شاری سنە و بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادوەری دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان و بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزی ئیتڵاعاتەوە پەیوەندی پێوەکراوە و بانگهێشت کراوە، بەڵام ئەو کۆڵی نەداوە و نەرۆشتووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێن و جۆری ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی کراوە لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە زانا مەنسوری پێشتر لە سەردەمی شۆرشی «ژینا» دەستبەسەر کرابوو.
ب.س
The post سنە؛ درەنگانی شەو زانا مەنسوری چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.