شنۆ؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی موحسین دەهار ٢٤ساڵ تەمەن و زانیار شادیخا ١٧ساڵ خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکای حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم دوو هاوڵاتییەیان لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئرم هەواڵە، هۆکاری دەسبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان نەزانراوە.

ق.ش

The post شنۆ؛ دەسبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.