نەغەدە؛ مەحکووم کردنی هاوڵاتییەک بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

بەپێی حوکمی لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە شاری نەغەدە، فەرهاد کەریمی بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری حوکم درا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە پووشپەڕی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە دادگایی کرا.

ق.ش

The post نەغەدە؛ مەحکووم کردنی هاوڵاتییەک بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.