بۆکان؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی ئاگاە سادقی، چالاکی مەدەنی بۆ زیندان بۆ جێبوجێکردنی حوکم

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، ئاگارە سادقی چالاکی مەدەنی نیشتەجێی بۆکان و لە پێڕەوانی ئاینیی بەهایی، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندان گواسترایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئاگاە سادقی لە گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزاییەوە بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بەساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

The post بۆکان؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی ئاگاە سادقی، چالاکی مەدەنی بۆ زیندان بۆ جێبوجێکردنی حوکم appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.