ک.م.م.ک:
بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکان، گرووپێکی خانەنشینان ڕێکەوتی شەمە ۱۳ـی ڕەزبەری ۲۷۲۵ ـی کوردی لەبەردەم ناوەندی پارێزگای کرماشان گردبوونەوە.
خۆپیشاندرەران لەسەر بابەتگەلێک وەکوو، دۆخی نالەباری ئابووری، هەڵاوسان و پشت گوێ خستنی داواکاری کرێکاران و خانەنشینان لەلایەن کاربەدەستانەوە درووشمیان گوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، درووشمەگەلێک وەکوو؛ جەور وستەمی زیادە ئێمەی هێنایە سەرجادە، بژێو و شکۆ دزرا چوو بەفیڕۆ، ئەی پارلمان هەی دەوڵەت چیدی بەسە خەیانەت و کرێکاری بەندکراو دەبێت ئازاد کرێت لە خۆپیشاندەران دەبیسترا.
جێگای باسە، خۆپیشاندەران ئاماژەیان بە دۆخی نالەباری ئابووری وژێوی ژیان ـیان کرد و خوازیاری باشتری بوونی دۆخی ئابوورییان کرد و ڕاستەوخۆ داوای ئازادکردنی بەندکراوان و لەوانە شەریفە محەمەدی ـیان کرد.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ گردبوونەوەکە بە بێ توندووتیژی وبەرکەوتن کۆتایی هاتووەو هێزە ئەمنییەکان لەشوێنەکە ئامادە بوون.
م.ە
The post گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینان لە کرماشان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.