35
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دوو هاوڵاتی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی موحسین و حسەین گەردشگەری، دوو برا لە چالاکانی سیاسی پێشووتر، پێنجشەممو ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراون.
شیاوی باسە، ئەم دوو برا بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و سەرەڕۆیانە دەسبەسەر کراون.
تا ئەم کاتە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و دۆخی هەنووکەیی ئەوان بەردەست نییە.
ق.ش
The post بۆکان؛ دەسبەسەری دوو برا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.