هەرسین؛ دەسبەسەری تونداژۆیانەی جەهانگیر ڕۆستەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردەسەر ماڵی جەهانگیر ڕۆستەمی مامۆستای خانەنشینکراو و چالاکی پیشەیی خەڵکی هەرسین، ناوبراویان پاش لێدان و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ڕاگواست.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەی نێزیک لە بنەماڵەی ڕۆستەمی، پاش دەسبەسەری بۆ زیندانی ئێڤین لە تاران ڕاگواستراوە.

ق.ش

The post هەرسین؛ دەسبەسەری تونداژۆیانەی جەهانگیر ڕۆستەمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.