نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک پاش حەوتوویەک دەسبەسەری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەبدوڵا گوڵستانی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە و لەو دەمەوە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاش حەوتوویەک دەسبەسەری و ئەشکەنجەی گران بڕبڕەی پشتی دەشکێنرێ، هەروەها بەفرانباری ساڵی ڕابردوویش لەلایەن لقی سێی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیم لە ورمێ بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم دەکرێت.

عەبدوڵا گوڵستانی پێشووتریش لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ١١٣ملوێن غەرامە و مانگێک زیندانی تەعزیری بەسەردا دەسەپێنرێت کە پاش دانی ئەو پارەیە بە شێوەی کاتی بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی ئازاد دەکرێت.

ق.ش

The post نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک پاش حەوتوویەک دەسبەسەری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.