کوژرانی ژنێک لە مەریوان لەلایەن ئەندامێکی سپای پاسدارانەوە

ک.م.م.ک:

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥(٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی)، هاوڵاتییەک بەناونیشانی لەیلا عەلیڕەمایی ٣٥ساڵ تەمەن و دایکی دوو منداڵ لە شاری مەریوان لەلایەن کەیوان باسامی، ئەندامی فەرمی سپای پاسداران جێگیرکراو لە شاری سەروڵاوا، تەقەی لێکرا و کوژراوە.

بەپێی هەواڵی ئەم کۆمەڵەیە، ڕووداوەکە لە شارۆچکەی هیجرەت، ناسراو بە جووجەسازی لە دەورووبەری مەریوسن ڕوویداوە. بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە، کەیوان باسامی پاش تێهەڵچوون لەگەڵ عەلیڕەمایی، لەڕێی چەکی سپا تەقەی لێکردووە و هەڵهاتووە.

سەرچاوە خۆجێیەکان کوتوویانە هێزە ئەمنییەکان پاش ڕووداوەکە شوێنەکەیان گەمارۆ داوە و ڕێگریان لە ڕاگەیاندن کردنی کردووە. تەرمی قوربانییەکە بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازراوە بەڵام هەوڵی پزیشکەکان بۆ ڕزگارکردنی گیانی ناوبراو بێ ئەنجام بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئە
ڕووداوەی بە میناکێک لە توندووتیژی پێکهاتەیی و بەرپرسیارەتی قەزایی هێزەکانی ڕێژیم لە کوردستان ئەزانێ و داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات سەبارەت بەم جینایەتە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ ئەنجام بدەن.

بەپێی کوتەی سەرچاوەی نێزیک لە بنەماڵەی قوربانی، هێزە ئەمنییەکان پاڵەپەستۆیان خستۆتەسەر بنەماڵی عەلیڕەمایی بۆ ئەوەی خۆیان لە وتووێژ لوگەڵ ڕێخراوە مافی مرۆییەکان بەدوور بگرن.

ق.ش

The post کوژرانی ژنێک لە مەریوان لەلایەن ئەندامێکی سپای پاسدارانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە