پیرانشار؛ دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکاتی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی ڕەئووف فەڕۆخی و ڕەحیم ڕەحمانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەو دامەزراوە ئەمنییە لە شاری ورمێ ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان لەو هێرشەدا بۆ سەر ماڵی فەڕۆخی درگا و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندووە و هۆڤانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، هاوکات هێرشیان کردۆتە سەر گوندی زەنگیئاوێ و ڕەحیم ڕەحمانی دانیشتووی ئەو گوندەیان دەسبەسەر کردووە.

جێی سەرنجە لەو هێرشەدا هێزە سەرکوتگەرەکان لەڕێی بەکار هێنانی چەندد درۆنەوە لەسەر ماڵی ئەم هاوڵاتیانە، ترس و سامیان خستۆتە سەر بنەماڵەکەیان و وێڕێ بێ ڕێزی و هەڕەشە بەشێک لە کەلووپەلی ئەو هاوڵاتیانەی لە گەڵ خۆیان بردووە.

ق.ش

The post پیرانشار؛ دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکاتی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە