https://www.kmmk.info/ku/46125/46125/

کرماشان؛ حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە بەندیخانەی یەزد جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بەناونیشانی وەحید ئارمان، خێزاندار، کە پێشتر بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەر و ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو جێبەجی کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بەبڕی وەرگرتنی ٥٠ملوێن تمەن بارێک دەگوازێتەوە کە مادەی هۆشبەری تێدابووە بەڵام بۆ خۆی ڕەتی کردۆتەوە کە زانیاری لە سەر بارەکەی هەبووبێت، بەڵام سیستەمی قەزایی حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێنێت.

ق.ش

The post appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.