کوێیەشت؛ کوژرانی گەنجێک لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، گەنجێکی ٢٧ساڵ تەمەن بەناونیشانی ڕەزا ئادیوەند خەڵکی شاری کوێیەشت سەربە پارێزگای لوڕستان کە بۆ گەڕان لە سرووشت ڕووی لە چیاکانی ئەو دەڤەرە کردبوو، بەبێ هۆکار و نایاسایانە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج و بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەبۆنەی قورسی برینەکانییەوە ڕەوانە نەخۆشخانەیەک لە تاران کرا و پاش سێ ڕۆژ مانەوە بەهۆی کارابوونی زامەکانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەی تاران گیانی بەخت کرد.

ق.ش

The post کوێیەشت؛ کوژرانی گەنجێک لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.