ک.م.م.ک:
خالید بایەزیدی. زیندانی سیاسی ٤٣ساڵ تەمەنی خەڵکی شنۆ کە سەرەڕای هەبوونی پێبوونی بەڵگەی پزیشکی سەبارەت بەوەی توانای مانەوەی لە زیندان نییە، هێشتا لە زیندان ڕاگیراوە. ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، بەهۆی کێشەی دڵ لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شنۆ بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و بەپێی زانیارییەکان لە کەرتی پاراستنی تایبەت لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە مافی مرۆییەکان، خالید بایەزیدی، زیندانی سیاسی کە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە، پاش سەرهەڵدانی کێشەی دڵ لە زیندان، بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە. دۆخی جەستەی ناوبراو ناجێگیرە لە کەرتی چاودێری تایبەت ڕاگیراوە.
سەرەڕای پشتراستکردنەوەی پزیشکی پسپۆڕ سەبارەت بەوەی کە درێژەی مانەوەی لە زیندان دەتوانێ مەترسی بخاتە سەر گیانی، بەرپرسانی قەزایی لە جێبەجێکردنی حوکمی ئازادی یان هەڵپەساردنی سزا خۆیان بواردووە.
خالید بایەزیدی پێشووتر لە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو. ناوبراو لە کۆتاییدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ئێران لە شنۆ بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوازرا.
دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەرانبەر بە دۆخی تەندرووستی و گیانی ئەم زیندانییە سیاسییە نگەرانن و خوازیاری ئازادی یان گواستنەوەی بەپەلەی ناوبراو بۆ ناوەندێکی دەرمانی پێشکەوتوون.
ق.ش
The post ڕاگواستنی خالید بایەزیدی زیندانی سیاسی لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.