ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەوی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی کای سەربە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ، بە ناوی شەمسەدین (شەهاب) عەباسی کایی، لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئێعدام کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە نێزیک دوو ساڵی بەرێ بەتۆمەتی پەیوەندیدار بەمادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و لە ڕەوتێکی ناڕوون و بەبێ ئەوەی مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەری هەبێت لە لایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عەلی کەریمی ٤٢ساڵ تەمەن خەڵکی کرماشان، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئێعدام کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، عەلی کەریمی لە شەش ساڵ پێشەوە لە تێهەڵچوونێکی سەر شەقام لە سەرفیرووزاوای کرماشان دەسبەسەر و ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
شیاوی باسە کە ئێعدامی ئەم دوو هاوڵاتییە تا ئەم کاتە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و سەرچاوە فەرمییەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕێژیمەوە ڕووماڵ نەکراوە.
ق.ش
The post ئێعدامی دوو هاوڵاتی خەڵکی ورمێ و کرماشان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.