17
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، ئەبوولفەزل حسەینی هاوڵاتی خەڵکی مەلایر کە لە زیندانی ئەو شارە بەندکرابوو، پاش خواردنی دەرمان دەستیدایە خۆکوژی بەبۆنەی کەمتەرخەمی لە چارەسەری پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی مەلایر گیانی بەخت کرد.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر بەتۆمەتی دزی بە ئەشکەنجە بە دە ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
بەگوێرەی هەواڵی سەرچاوەی ئاگادار، هەوڵی خۆکوژی ناوبراو لە دژکردەوەی کوتەک و لێدانی ڕایەدارانی زیندان هاتبوویە ئاراوە.
ق.ش
The post مەلایر؛ گیانبەختکردنی زیندانییەک پاش خۆکوژی و کەمتەرخەمی پزیشکی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.