جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی خەڵکی کرماشان لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٤ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی عەلی ئاستان، هاوڵاتی خەڵکی کرماشان، بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بێدەنگی ڕاگەیاندی سەرچاوە فەرمییەکان و لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لەو شارە جێبەجێ کرا.

هەروەها دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەریش سەمیر بەهاری و یاروولی حاجیزادە، دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی کرماشان بەتۆمەتی هاوشێوە لەو زیندانە ئێعدام کران.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی خەڵکی کرماشان لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.