26
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، شاهۆ سەفەری، لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی شاری سنە، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە پاشەکەوتی مووچەی پێنەدراو و کێشەی بژێوی ژیان، لەبەرانبەر بینای ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە لە گۆڕەپانی فەیزاوا دەستیدایە خۆسووتاندن.
بەپێی زانیاری ناوەندی هەواڵگریkmmk، ناوبراە هەنووکە لە دۆخێکی جەستەیی ناجێگیردایە.
ئەم ڕووداوە جارێکیتر قوڵایی گەندەڵی و کەمتەرخەمی دامەزراوەگەلی ئیداری و بەتایبەت شارەوانییەکان دەخاتەڕوو، پێکهاتەیەک لە ساڵانێکە لەڕێی خارپ بەڕێوەبردن و هەڵاواردن، گوشاری ئابووری لەڕادەبەدەری بەسەر کرێکاران و هێزەکانی خزمەتگوزرایدا سەپاندووە.
ق.ش
The post سنە؛ ئاگرکوژێنەوەیەک لە ناڕەزایی بەرانبەر پاشەکەوتی مووچەی نەدراو و کێذەی بژێوی ژیان خۆی سووتاند appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.