سنە؛ خۆکوژی فەرید عەبدیپوور لە خەساربەرکەوتوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی فەرید عەبدیلوور یەکێک لە خەساربەرکەوتوانی چاو و لە چالاکان و پێشڕەوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی شاری سنە، دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە کە فەرید عەبدیپوور لە سێ مانگی دەسپێکی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ڕۆڵێکی بەر چاوی هەبوو لە ڕێخستنی خۆپیشاندەران و پاش ئەوە بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران فیشەک بەر چاوی چەپی دەکەوێ و کوێر دەبێت.

جێی سەرنجە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم چالاکوانە بەردەست نییە.

ق.ش

The post سنە؛ خۆکوژی فەرید عەبدیپوور لە خەساربەرکەوتوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.