ک.م.م.ک.:
لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە ٢٦ و سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم چوار هاووڵاتی لە زیندانەکانی مالایەر، بۆجنوورد، دۆرود و بۆکان بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” جێبەجێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئەم مانگە، خوداکەرام مەردانی و نیما گودەرزی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی مالایەر و بۆجنوورد لەسێدارە دراون.
هەروەها، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزان، حەمزە سۆڵتانپەنا، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لەم شارە لە سێدارە درا و لە هەمان ڕۆژدا، حوکمی لە سێدارەدانی محەمەد جەواد ڕەشیدی بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانی بۆجنوورد جێبەجێ کرا.
E.Sh
The post جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی چوار هاووڵاتی لە مالایەر، بۆجنوورد، دۆرود و بۆکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.