22
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سۆران یوسفی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای چوار ساڵ زیندانی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان گواسترایەوە.
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ئێران لە بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” سزا درابوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە خەڵکی گوندی سەلامە، ڕۆژی 14ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە. یوسفی دوای چوار ڕۆژ و لە 18ی سەرماوزدا بەشێوەیەکی کاتی بەدانانی 600 ملیۆن تۆمانی بە کەفالەت ئازاد کرابوو.
E.Sh
The post دەستبەسەرکرانی سۆران یوسفی بۆ تێپەڕاندنی سزای چوار ساڵ زیندانی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.