9
ک.م.م.ک:
بە پشتبەستن بە حوکمی دادگای ئینقلابی ئێران لە پیرانشار، سەید ڕەحمان حوسێنی و ئەحمەد مەمشەریفی بە گشتی ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کران.
بەپێی وردەکاریی بڕیارەکە، سەید ڕەحمان حوسێنی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی سیستەم” سزای 3 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، ئەحمەد مەمشەریفیش بەهەمان تۆمەت سزای 3 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
شایەنی باسە ئەو هاووڵاتیانە لە 10ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بەدرێژایی دەستبەسەرکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش کراون، لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە پارێزەرێک بە دڵی خۆیان و سەردانکردن لەگەڵ خێزانەکانیان.
B.S.
The post سزای زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار دەرچوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.