قوچان؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە بێدەنگیدا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، محەممەد کەریم بەستامی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری قوچان لە پارێزگای خوراسانی باکوور، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لە سێدارە درا.

شایانی باسە تا کاتی کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ ئاماژە و کاردانەوەیەک لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکان یان دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەرییەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم حوکمە نەبووە.

E.Sh

The post قوچان؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە بێدەنگیدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە