جوانڕۆ؛ نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی دوای سێ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی

ک.م.م.ک.:

دوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی، چالاکوانی ئایینی خەڵکی جەوانڕۆ، هێشتا هیچ زانیارییەکی دروست لە بارەی باری جەستەیی و شوێنی ڕاگیراو و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٥، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەم هاووڵاتییەیان بەبێ خستنەڕووی هیچ فەرمانێکی قەزایی دەستبەسەر و گواستۆتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان.

E.Sh

The post جوانڕۆ؛ نەبوونی زانیاری لەسەر چارەنووسی مامۆستا ڕەفعەت سەعیدی دوای سێ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە