12
ک.م.م.ک:
به پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەکی ژنی ٧٥ ساڵ تەمەن بە ناسناوی رەسمیه دەستاوەر خەڵکی گوندی سەرتەنگ له شاری بەدرە ی سەر بە ئیلام، له رۆژانی رابردوودا، به هەوڵێکی خۆکوژی، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
جێی ئاماژەیه، هۆکاری ئەم هەوڵی خۆکوژییە بۆ خراپی باری ئابووری و بێهیوایی له چارەسەرکردنی دەگەڕێننەوه. هەروەها ئاماژه کراوه که هاوسەری ئەم هاووڵاتییه، ٢٥ساڵ پێش، له ئەنجامی هەوڵێکی خوکوژیدا گیانی لەدەست داوه.
The post هەوڵێکی خۆکوژی له لایەن ژنێکی ٧٥ ساڵه له ئیلام appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.