ژەهراوی بوونی هەشت قوتابی کچ لە خەوتنگەی شەوڕۆژی دیواندەرە بوهۆی دزەکردنی گازی مۆنۆئۆکسیدی کاربۆن

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، لانیکەم هەشت قوتابی کچ لە خەوتنگەی شەوڕۆژی لە شاری دیواندەرە بەبۆنەی دزەکردنی گازی مۆنۆئۆکسیدی کاربۆن بە قورسی ژەهراوی بوەن و بەبۆنەی خراپی باروودۆخی جەستەییان بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە و خراونەتە ژێر چاودێری چڕ ەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نەبوونی سیستەمی هەواگۆڕکێی گونجاو و کەمتەرخەمی بەرپرسانی پەیوەندیدار، لە هۆکارە سەرەکییەکانی هاتنەئارای ئەو ڕووداوەن.

سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن: کە دزەکردنی گاز بۆ ماوەیەک دیار نەبووە و قوتابییەکان کاتێک بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازراون کە نیشانەکانی ژەهراوی بوون وەکوو، ژانە سەر، سەرگێژە و لە هۆشچوون لەواندا دەرکەوتووە.

ئەم ڕووداوە جارێکیتر دڵەڕاکێی سەبارەت بە گونجاوبوونی خەوتنگەی قوتابیان و دۆخی ستانداردی چاودێری لە ناوچە پەراوێزخراوەکان بەرجەستە دەکاتەوە؛ بابەتێ کە پێشووتریش لەلایەن ڕێخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکانی بواری پەروەردەوە ڕەخنەی لێگیراوە.

ق.ش

The post ژەهراوی بوونی هەشت قوتابی کچ لە خەوتنگەی شەوڕۆژی دیواندەرە بوهۆی دزەکردنی گازی مۆنۆئۆکسیدی کاربۆن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە