ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەکی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی یاڵتەمر سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەز دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بەناوەکانی مەحموود خودادادی و هێمن ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراون.
شیاوی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتیانەیان دەسبەسەر کردووە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بەردەست نییە.
جێی سەرنجە لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێکی بەرفرەی دەسبەسەری لە هاوڵاتیان کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستیپێکردووە و تا ئێستە پتر لە ٢٨هاوڵاتی بێسەروشوێن کراون.
ق.ش
The post سێ هاوڵاتی لە شارەکانی نەغەدە و مەهاباد دەسبەسەرکران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.