ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سەرلە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کاویان(ناوی بچووک نەزانراو)، خەڵکی بۆکان بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کرا.
هەر لەو ڕۆژەدا بەندکراوێکیتر بەناونیشانی عەلی شاملوو خەڵکی بجنوورد کە بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەسبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە سزای ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، لە سێدارە درا.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز زیندانییەکی دیکە بەناونیشانی ڕەزا سەبزی کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، لە سێدارە درا.
هاوکات ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەدکەریم سەیادی خەڵکی شەهرکورد کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر و لەلایەن دادگای سزاکانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.
لە هەمان ڕۆژ(١٩ی سەرماوەز) حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی سوهەیل حەمیدی خەڵکی مەهاباد، کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەرکرابوو، جێبەجێ کرا
شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتیانە لە هیچکام لە ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و فەرمییەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕووماڵ نەکراون.
ق.ش
The post ئێعدامی پێنج هاوڵاتی لە شارەکانی کوردستان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.