ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، نیوەشەوی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کارزان بەهمەنی کوڕی ڕەسووڵ، خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەربە مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵە لە ماوەی چوار ڕۆژدا ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شاری مەهاباد بۆ ٩ کەس بەرز بووەتەوە کە بریتین لە: ئارام جەمشیدوون، محەممەد مستەفا، کازم ئازوردە، ئاکام شێخەمڕەشە ٢١ساڵ تەمەن و خەڵکی قەرەقشڵاخ، ئیمان محەممەدزادە، ئیمان محەممەدزادە، سامان قوربانی و کارزان بەهمەنی.
شیاوی باسە، شەپۆلێکی بەرینی دەسبەسەری هاوڵاتیانه کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان دەستی پێکردووە بەچەشنێ کە تەنیا لە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز لە شاری مەهاباد پێنج کەس دەسبەسەر کراون.
ق.ش
The post مەهاباد؛ دەسبەسەری هاوڵاتییەک و بەرزبوونەوەی ژمارەی دەسبەسەرکراوان بۆ ٩کەس appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.