پاوە؛ بریندارکردنی مێرمنداڵێکی ١٧ساڵ تەمەن بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە چەندد ڕۆژی دوایی مێرمنداڵێکی ١٧ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری پاوە بەناونیشانی ژیوار ڕەحمانی بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.

شیاوی باسە کە هێزە چەکدارەکان لە بنکەی جێگیر لو مەلاندەر بەبێ ئاگادارکردنەوە و کوێرانە ماشێنی ئەم مێرمنداڵەیان دایە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان و لە کۆتاییدا برینداربوونی ناوبراوی لێکەوتەوە.

ق.ش

The post پاوە؛ بریندارکردنی مێرمنداڵێکی ١٧ساڵ تەمەن بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە