پشتگوێخستنی پزیشکی لەئاست عومەر محەمەدی؛ شاعیری کوردی مەحکووم بە زیندان لە شنۆ

KMMK:

عومەر محەممەدی، شاعیر و نووسەری خەڵکی شنۆ، کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا، سەرەڕای ئەوەی تووشی کێشەی قەوەزەی پشت، شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن و لەکارکەوتنی گورچیلە بووە، بەبێ دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست، سزاکەی بەسەر دەبات.
بە پێی سەرچاوەکانی ئاگاداری ناوەندی هەواڵی KMMK، ئەم هاووڵاتییە زیندانییە کە ڕۆژانە پێویستی بە چوار دۆز ئەنسۆلین هەیە، لە بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ لە بارودۆخێکی جەستەیی ناشیاودا ڕاگیراوە و لە چاودێری پزیشکی بێبەش کراوە.

لەم دواییانەدا دەسەڵاتی دادوەری سزای 5 ساڵ و 6 مانگ زیندانیکردنی تەعزیری و سزای 4 ساڵ سزای هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاند، نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستاش بۆ تێپەڕاندنی سزاکە گواسترایەوە بۆ زیندان.

تۆمەتەکانی ئەم نووسەرە کوردە دەگەڕێندرێتەوە بۆ چالاکییەکانی لە بواری وانەوتنەوە و بەڕێوەبردنی خولی زمانی کوردیدا.

E.Sh

The post پشتگوێخستنی پزیشکی لەئاست عومەر محەمەدی؛ شاعیری کوردی مەحکووم بە زیندان لە شنۆ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە