ک.م.م.ک:
پێنج هاوڵاتی بەناوەکانی فەیزوڵا ئازەرنووش، میلاد کەریمینەسەب، ئەمیرحسەین موحسینیپوور، مەهدی کەرەمی و حەمید دەستەوانە کە لە مانگەکانی جۆزەردان تا پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، لە پارێزگای کۆهگیلوویە و بویرئەحمەد دەسبەسەر کرابوون، بە بڕیاری ئەم دواییانەی لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێران لە دێدەشت لە دۆسیەیەکی هاوبەش سەرجەم بە ٤٨ساڵ زیندان مەحکووم کران.
ئەم هاوڵاتیانە بەتۆمەتگەلی وەکوو پێکهێنانی گرووپ بەئامانجی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەسەڵات، ئامادەکردن و هەڵگرتنی چەک، سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و ڕێبەری، پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتە دژبەرەکان، هاریکاری لە گەڵ گرووپگەلی دژبەری دەرەوەی وڵات و پلانداڕشتن بۆ هەوڵی چەکداری دادگایی کراون.
بەپێی دادنامەی دەرکراو، ئازەرنووش بە ٢٣ساڵ، کەریمینەسەب بە ١١ساڵ، موحسینیپوور بە ٨ ساڵ، کەریمی بە ٥ ساڵ و دەستەوانە بە سالێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون. ئازەرنووش پێشتر لە ٢٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە یاسووج دەسبەسەر و لە زەمەنێکی کورت ئازاد کرابوو و لە ١٨ی خەزەڵوەری هەمانساڵیش لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
دیکەی تاوانبارانیش لە مەودای ٢١ی جۆزەردان تا ٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و پاش خولی لێپرسینەوە بۆ زیندانەکانی دێدەشت و یاسووج ڕاگوازرابوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان بەشێک لەم هاوڵاتیانە مێژینەی هەڵسووکەوتی ئەمنییەتیان هەبووە، بەڵام وردەکاری ڕەوتی لێکۆڵینەوە و دەسڕاگەیشتنی ئەوان بە پارێزەری سەربەخۆ هێشتا ڕوون نییە.
ق.ش
The post پێنج هاوڵاتی لە دێدەشت سەرجەم بە ٤٨ساڵ زیندان زیندان مەحکووم کران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.