مەهاباد؛ ئازادی کاتی جەلال سەدەفی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، جەلال سەدەفی زیندانی سیاسی خەڵکی مەهاباد، لەڕێی دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

ئازادی ئەم هاوڵاتییە چەندد ڕۆژ پاش ئازادی کاتی هاوسەرەکەی سیراون شاولە هاتۆتە ئاراوە. سیروان شاولە چوارشەممە ١٩ی سەرماوەز پاش٤٢ڕۆژ دەسبەسەری بەدانانی بارمتەی پێنج ملیاردتمەنی بەشیوەی کاتی ئازاد کرابوو.

جەلال سەدەفی پێشووتر لە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەئ ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ تەواوکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا و پاش دوو مانگ بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوازرابوو.

ق.ش

The post مەهاباد؛ ئازادی کاتی جەلال سەدەفی بەدانانی بارمتە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە