KMMK:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، بەکارهێنەرانی گازی ماڵان لە شاری سنە ڕووبەڕووی پسۆلەی سەرسووڕهێنەری گاز هاوکات لەگەڵ هۆشداریپێدانی پێبژاردنی پارە لە ماوەی دە ڕۆژدا بوونەتەوە.
بە وتەی هاوڵاتییەک، ڕێژەی بەکارهێنراوی تۆمارکراو لە پسۆلەی نوێ نێزیک ١٠٠٠ یەکە بووە، لەکاتێکدا بەکارهێنان لە ماوەی پێشوودا ٣٤٢ یەکە بووە. ئەم زیادبوونە لەناکاوەی بەکاربردن بووەتە هۆی ئەوەی کە بڕی پارەی بەکارهێنان لە نزیکەی ٩٥ هەزار تمەنەوە بۆ ٣٨٣٠ تۆمان باز بدات.
ئەم زیادبوونە لەناکاو و ناڕێکخراوەی تێچووی وزە لە دۆخێکدا ڕوودەدات کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لەژێر فشارێکی قورسدان بەهۆی هەڵاوسان و دابەزینی داهات و قەیرانی بژێوی ژیانیان. سەپاندنی بڕەزۆرێک پارە بەبێ شەفافیەت نەک هەر نیشانەی ناکارامەیی لە بەڕێوەبردنی وزەدا دایە، بەڵکو بارگرانییەکی زیاتر دەخاتە سەر ماڵەکان.
E.Sh
The post سنە؛ دەرکردنی پسۆلەی پارەی سەرسورهێنەری گاز بۆ ماڵان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.