ک.م.م.ک:
سەرلە بەیانی ٢٢ و ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، لانیکەم دە زیندانی لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا، دیزەڵاوای کرماشان، یاسووج، نەهاوەند، برووجێرد، ورمێ و زیندانی ناوەندی کەرەج ئێعدام کران. زۆرینەی ئەم حوکمانە بەتۆمەتی کوشتن و دوو حاڵەتی بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان دەرکراون. لە زۆربەی حاڵەتەکان، جێبەجێکردنی حوکم بەبێ ڕووماڵکردنی بەشێوەی فەرمی لەلایەن بەرپرسانەوە جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوە لۆکاڵی و مافی مرۆییەکان و بەپێی هەواڵی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی لانیکەم حەوت زیندانی لە زیندانە جیاجیاکانی ئێران جێبەجێ کران.
لە زیندانی ئێران لە خوڕەماوا، کاکاموراد جەعفەری بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کرا. هاوکات لە زیندانی دیزەڵاوای کرماشان، دوو زیندانی بۆ وێنە عەزیز عەلیمورادی لە سێدارە دران؛ ناونیشانی زیندانی دووهەم هێشتا نەزانراوە.
هەر لەو ڕۆژەدا، حەسەن تورکی لە زیندانی ئێران لە یاسووج و کەسێک بەناوی بنەماڵەیی گوڵمحەممەدی لە نەهاوەند، هەر دووک بەتۆمەتی کوشتن ئێعدام کران. هەروەها لە زیندانی ناەندی ئێران لە ورمێ، سدیقە قوربانی، ژنی زیندانیکراو و دانیشتووی گووگتەپە کە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی منداڵێکی چوار ساڵ تەمەن مەحکووم کرابوو، لە سێدارە درا؛ بەرپرسانی قەزایی پارێزگا جێبەجێکردنی حوکم ئەم ژنەیان بەبێ ئاشکراکردنی ناوی پەسند کردووە.
لەدرێژەی ئەم ڕەوتە، سەرلە بەیانی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو زیندانی دیکە بەناوەکانی عەلی ئیتیوەند و کەیوومەرس بەهرامی لە زیندانی ناوەندی کەرەج، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان ئێعدام کران. ئەم دوو کەسە پێشتر بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوون.
هەروەها لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە برووجێرد، حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی دیکە بەتۆمەتی کوشتن جێبەجێ کرا کە ناونیشانی هێشتا ڕانەگەیەندراوە.
جێبەجێکردنی هاوکات و بەربڵاوی حوکمی ئێعدام لە چەندد زیندانی ئێران، ئەویش بەگشتی بەبێ ڕاگەیاندن کردن، جارێکیتر دڵەڕاوکێی دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دادگایی کردنی دادوەرانە و کەڵکوەرگرتنی بەرین لە سزای مەرگ لە ئێران زەق دەکاتەوە.
ق.ش
The post زنجیرەی ئێعدامەکان لە چەندد زیندانی ڕێژیمی ئێران لەماوەی دوو ڕۆژ؛ لانیکەم دە بەندکراو، بۆ وێنە ژنێک لە سێدارە دران appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.