ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی٢٧٢٥ی کوردی، دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای کرماشان، لەڕێی گوشاری ڕاستەوخۆ و هەڕەشە لە بەڕێوەبەران، لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بیرهانینی کاوە کەڵهۆڕنیا ڕێگریان کرد؛ ڕێوڕەسمێ کە کۆمەڵێک لە هونەرمەندان، چالاکانی مەدەنی، هاوڕێیان و بنەماڵەکەی بۆ ڕێزدانان لەم ژەنیارە گەورەیەی مووزیکی کلاسیک پانیان داڕشتبوو.
کاوە کەڵهۆڕنیا، هونەرمەندی گەنجی کرماشان کە تەرکێزی لەسەر عوود و باغڵاما(دیوان) هەبوو و لەگەڵ هونەرمەندانی مووزیکی کوردی و کلاسیکی ئێرانی هاریکاری دەکرد، سەرلە بەیانی شەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، پاش حەوتوویەک خەواندن لە بەشی چاودێری تایبەت کۆچی دوایی کرد؛ ناوبراو بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی بەخت کرد.
ئەم ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی بیرهانینە، لەکاتێکدایە کە دامەزراوە ئەمنییەکان ڕێگیریان کردبوو لە ئەسپەردەکردنی ناوبراو لەبەشی هونەرمەنان. دەسپێشخەری لەو شێوە لەڕێی ئاستەنگی نانەوەی مافی گردبوونەوە و ڕێزدانان لە ئازیزانی لەدەستچوو، لەلایەن دامەزراوەکانی مافی مرۆڤەوە وەکوو پێشێلکردنی ئازدی بنچینەیی ئەژمار دەکرێت و کاردانەوەی ڕەخنەگرانەی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕاگەیاندنە کوردییەکانی ورووژاندووە.
ق.ش
The post کرماشان؛ ڕێگری دامەزراوە ئەمنییەکان لە ڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بیرهانینی کاوە کەڵهۆڕنیا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.