دۆروود؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک

ک.م.م.ک:

سەرلە بەیانی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی ئێعدامی قەنبەر سەفەری، زیندانی مەحکووم بە کوشتن، لە زیندانی دۆروود جێبەجێ کرا. ئەم زیندانییە پاش دادگایکردن لە دادگای سزاکان حوکمی ئێعدامە بەسەردا سەپێنرابوو.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، جێبەجێکردنی ئەم حوکمە لەلایەن بەرپرسانی زیندان یان دامەزراوە قەزاییەکان بەشێوەی فەرمی ڕانەگەندراوە. جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بەبێ ڕاگەیاندنی گشتی، هەردەم ڕەخنەی دامەزراوە مافی مرۆییەکانی لێکەوتۆتەوە.

ق.ش

The post دۆروود؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە