دەسبەسەری توندووتیژانەی هاوڵاتییەک لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی، تاهیر بارام، هاوڵاتی خەڵکی گوندئ شیناوێ سەر بە پیرانشار، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر ماڵەکەی و توندووتیژانە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە لەسەرەتای ڕۆژدا بووە و تا ئێستە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەری، ئەو دامەزراوەی دەسبەسەری کردووە و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.

نادیاربوونی دۆخی تاهیر بارام بووە بەهۆی دڵەڕاوکێی بنەماڵە و کەسووکاری ناوبراو و بەدواداچوونی ئەوان تا ئەم کاتە بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

The post دەسبەسەری توندووتیژانەی هاوڵاتییەک لە پیرانشار appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە